بهغدا-اهع
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ ههینى،پەیامێکی لە بارەی ئەو رێکەوتنی حکومەتی هەرێم و ناوەند بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ڕایگەیاند: "رێکەوتنی ئەمڕۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شەنگال، ئەنجامی کارکردنی جیددی و دانوستانی چەندین مانگی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵە، کە یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەی سەربەرزانەی ئاوارەکانی شەنگال کە رووبەڕووی ئازار و مەینەتییەکی زۆر بوونەتهوە لە سەر دەستی تیرۆریستانی داعش."
ئاماژەی بەوەشكردووە: " بێگومان ئاساییکردنەوەی دۆخی شەنگال، رۆڵێکی گرنگی دەبێت لەوەی خەڵکی ناوچەکە بڕیار لە چارەنووسی خۆیان بدەن، هەردوولا رێکەوتووین لە سەر ئەوەی، شەنگال لە رووی ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزارییەوە، بە شێوەیەکی هاوبەش بەڕێوە ببرێت، ئەم رێکەوتنەش سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ماددەی 140ی دەستوور.".
مەسرور بارزانی باسی لەوەشكردووە: " ئێمە پشتگیریی لە هەر هەوڵ و دەستپێشخەرییەکی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین لە پێناو بنیاتنانەوەی ئەو وێرانکارییەی، تیرۆریستانی داعش لە شەنگال ئەنجامیاندا. لێرەدا بە پێویستی دەزانم سوپاسی خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بکەم، بۆ پشتیگریی و بەشداریکردنی راستەوخۆی لە بە ئەنجام گەیشتنی ئەم رێکەوتنەدا."