بهغدا-اهع
ئهحمهد مهلا تهڵال وتەبێژی حكومەت ڕایگەیاند، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران سەروكاری رێككەوتنێكی مێژویی كردووە لە شەنگال كە دەسەڵاتی فیدراڵی بەهێز دەكات و ڕێگا دەكاتەوە بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان.
مهلا تهڵال ،ئهمڕۆ ههینى ،له تویتێكدا كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، جەختیكردەوە، ئەو رێككەوتنەی لە شەنگال كراوە بە سەرپەرشتی مستەفا كازمی، دەسەڵاتی فیدراڵی بەهێز دەكات و كۆتایی بەدەسەڵاتی گروپە نامۆكان دەهێنێت و ڕێگا دەكاتەوە بۆ ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان بەهاوكاری حكومەتی هەرێمی كوردستان.
تەلاڵ ئەوەشی وتووە: "ئەوەی خەڵكیتر شكستی تێدا هێنا، حكومەت لە رێگای چاندنی متمانەو نیەت پاكییەوە سەركەوتوو بوو تێیدا بەرەو گەڕانەوەی ئاسایش و ئۆقرەیی و ئاوارەكان بۆ شەنگال".