وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ عێراق به‌فه‌رمى بووه‌ ئه‌ندامى بانكى ئه‌وروپى

  • 9-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،رایگه‌یاند عێراق به‌فه‌رمى بوو به‌ئه‌مدامى بانكى ئه‌وروپى.
     
    له‌ راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ت كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" هه‌وڵى به‌رده‌وامى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ و باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌ له‌نده‌ن و بانكى ئه‌وروپى بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدان و ره‌زامه‌ندى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاران له‌ بانكى ئه‌وروپى عێراق به‌فه‌رمى بوو به‌ ئه‌ندامى ئه‌و بانكه‌ به‌ده‌نگدان له‌ 7_8ى تشرینى یه‌كه‌مى 2020"،
    ئاماژه‌به‌وه‌كرا " ئه‌ندامێتى عێراق به‌فه‌رمى له‌ بانكى ئه‌وروپى سود له‌ توانا و شاره‌زایى بانكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌بینێت بۆ په‌ره‌پێدانى كه‌رتى بانكى و پاڵپشتى كردنى هونه‌رى و یارمه‌تیدانى عێراق بۆ رێگاخۆشكردن بۆ وه‌به‌رهێنان".