به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئه‌مڕۆ هه‌ینى دەستپێكردنی خوێندنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم و دوەمی بنەڕەتی، لەناو پۆل راگەیاند.
له راگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ت كه وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"قۆناغی 1 و 2 ی بنەڕەتی لەسه‌رجه‌م قوتابخانە بنەرەتیەکانی حکومی و ناحکومی لەناو پۆل بەڕێنمایی خۆپارێزیی و بەستنی ده‌مامك و دوری دیاریکراوی نێوان قوتابیان دەوام دەستپێدەکەن."
ئاماژه‌به‌وه‌كرا"قۆناغی سێیەمی بنەرەتی تا یازدەی ئامادەیی ، بە شێوازی خوێندنی ئەلیکترۆنی دەست بە خوێندن دەکەن لەڕێگای پلاتفۆرمی قوتابخانەی ئەلیکترۆنی :
www.ewane.krd .
ئەوەشی خستەرو،"لەو قوتابخانانەی کە لەگوندەکانن و هێڵی ئەنتەرنێت وەک پێویست نییە و ژمارەی قوتابیان زۆر نییە ، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکان وئیدارەکان دیاری‌یان کردون، بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزیی و ماسک و دوری دیاریکراوی نێوان قوتابیان، لە گشت ئاستەکان و قۆناغەکان دەوامی ئاسایی لە ناو پۆل دەستپێدەکەن."