سه‌رۆك كۆمار پیرۆزبایی له‌جێنشینى نوێى كوه‌یت ده‌كات

  • 8-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،پیرۆزبایی له‌شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح كرد به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ك جێنشینى شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح میرى وڵاتى كوه‌یت.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سه‌رۆك كۆمار له‌میان په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ مشعه‌ل ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لجابر ئه‌لسوباح گه‌رمترین پیرۆزبایی لێكردووه‌ به‌بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردنى وه‌ك جێنشین،هیواى سه‌ركه‌وتنیشى بۆ خواست وهه‌میشه‌ له‌ته‌ندروستى باش بێت بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ڕێره‌وى گه‌شه‌پێدان وبه‌ره‌وپێشبردنى وڵاتى كوه‌یتى برا وگه‌له‌كه‌ى.
    سه‌رۆك به‌رهه‌م جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌په‌رۆشى گه‌ل وسه‌رۆك وحكومه‌تى عێراق له‌پته‌وكردنى په‌یوه‌ندی برایانه‌ى قوڵ له‌نیوان هه‌ردوو گه‌ل ووڵاتى برا.