به‌غدا-اه‌ع-سۆما جاف
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ،ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،رایگه‌یاند به‌منزیكانه شاندی هه‌ماهه‌نگكارى باڵاى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات.
یاوه‌ر له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" شاندى هه‌ماهه‌نگكارى باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات به‌مه‌به‌ستى كۆبونه‌وه‌ى خولى له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و سه‌ربازى باڵاى فه‌رمانده هاوبه‌شه‌كان وتاوتوێ كردنى میكانیزمى ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ى رێكه‌وتنیان له‌باره‌وه كراوه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" مه‌به‌ست له‌م كۆبونه‌وه‌یه تاوتوێ كردنى میكانیزمى ئه‌و خاڵانه‌یه كه له رابردودا رێكه‌وتنیان له باره‌وه كراوه" وتیشى" ته‌وه‌رى یه‌كه‌م كردنه‌وه‌ى ژورى هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌شه لونێوان ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانى سوپاى عێراقى له دیاله و كه‌ركوك و مه‌خمور و موسڵ،سه‌ربارى دو ژورى هه‌ماهه‌نگى له هه‌ولێر و به‌غدا،له باره‌ى ته‌وه‌رى دووه‌مه‌وه یاوه‌ر رایگه‌یاند" پێكهێنانى هێڵێكى به‌رگرى هاوبه‌شه له جێگاى هێڵى به‌رگرى پێشمه‌رگه‌و هێڵی به‌رگرى سوپایه له میحوه‌ره‌كان،میكانیزمه‌كان تاوتوێ كراوه ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه ته‌نها جێبه‌جێكردنى فیعلیه".
ته‌وه‌رى سێیه‌م و كۆتایى په‌یوه‌ندى به ئۆپراسیۆنى هاوبه‌شه‌وه هه‌یه دژى داعش كه ئه‌و ئۆپراسیۆنانه له نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ده‌بێت دژى تیرۆرستان"، رونیكرده‌وه"سه‌رجه‌م ئه‌و ته‌وه‌رانه گفتوگۆى له‌باره‌وه كراوه ئه‌وه‌ى ماوه ته‌نها جێبه‌حێ كردنه".