به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى په‌یوه‌ندى و راگه‌یاندنى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،رایگه‌یاند لهبڕگهكانى گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندی سه‌رپێچى هه‌یه.
عه‌لا روبه‌یعى ئه‌ندامى لیژنه‌كه له لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" عێراق به‌ده‌ست خراپى خزمه‌تگوزارى پهیوهندیكانهوه ده‌ناڵێنێت سه‌ربارى زۆرى نرخه‌كان "، رونیكرده‌وه" لهبڕگهكانى گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندی چه‌ندین سه‌رپێچى هه‌یه، ئه‌وه‌ش نه‌دانه‌وه‌ى قه‌رزه كه‌ڵه‌كه بووه‌كانه ،ونه‌بونى خزمه‌تگوزارى له شوێنه دووره‌كان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى له به‌نده‌كاندا ئه‌وه هاتووه ".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" لێكتێگه‌یشتن هه‌یه له نێوان ده‌سته‌ى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌كان و كۆمپایاكان ،كه ده‌بوایه گرێبه‌سته‌كان دووباره نه‌كرایه‌ته‌وه ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى جێى ره‌زامه‌ندى به‌شداربووان نیه".
روبه‌یعى باسی له‌وه‌كرد" پێویستى ده‌كرد گرێبه‌سته‌كان بۆ كۆمپانیا ركابه‌ره‌كان پێشكه‌ش بكرایه بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى زیاتر بۆ عێراق به‌ده‌ست بهَنێت،وببێته به‌شێك له بودجه‌ى عێراق"،هه‌روه‌ها گرێبه‌ستى كۆمپانیاكان 3 و 5 ساڵ درێژكرایه‌وه بهبى هیچ بیانویه‌ك ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌گه‌رێته‌وه بۆ لایه‌نى سیاسى ده‌سه‌ڵاتدار".