بهغدا-اهع
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە هەموو داواکارییەکی بۆ مانگرتن و بایکۆتکردنی دەوامی فەرمی کارمەندانی تەندروستی ڕەتکردووە و داوای کرد، کارمەندانی سەر بە میلاکی وەزارەتەکەیان پابەندنی دەوامی ئاسایی وخزمەتکردنی هاووڵاتیان بن.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگە ئهمڕۆ ههینى لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) کەوتووە ڕایگەیاند "لەم دۆخە هەستیارەی کە جیهان و عێراق پیایدا گوزەر دەکات پێویستە هەمووان یەکگرتوو و پاڵپشتی یەکتربن لەپێناو پاراستنی تەندروستی گەلەکەمان و تێپەڕاندنی ئەم دۆخە نالەبارە".
ئاماژە بەوەشکراوە "سەرباری ئەو دۆخە ئابورییەی کە وڵات پیایدا گوزەر دەکات، وەزارەتی تەندروستیی هەوڵیداوە بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی کارمەندەکانی خۆی بێت، بۆیە لە ئێستادا گرنگییەکی زۆر دراوە بەدامەزراندنی کارمەندانی تەندروستیی لە دەرچووی کۆلیژە پزیشکییەکان و پەیمانگاکانی تەندروستیی، هاوکات گرنگییش دراوە بە پلەبەندی کارمەندانی سوپای سپی پۆش".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە،"وەزارەتی تەندروستیی توانیویەتی ڕەزامەندنی ئەنجومەنی وەزیران وەربگرێت بۆ دابەشکردنی پارچە زەوی نیشتەجیبوون بەسەر کارمەندانی سوپای سپی پۆش وهەروەها لیژنەی باڵای دروستکردووە بۆ تێڕۆانین بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەکێشەکانی ناوەندەکانی تەندروستیی وکارمەندانی سوپای سپی پۆش لە هەموو ڕوویەکەوە کە خودی وەزیری تەندروستی سەرپەرشتی دەکات".
ڕاگەیاندراوەکە داواشی لە کارمەندانی تەندروستیی کردووە،" بەهیچ شێوەیەک گوێ بەو بانگەوازانە نەدەن کەبەشێک لە سەندیکاکانی پزیشکی و تەندروستیی لە عێراق بەرزیانکردووەتەوە بۆ ڕاگرتنی دەوامی فەرمی، سەرباری ئەوەی باوەڕمان بە کاری دیموکراسی هەیە، بەڵام لەم دۆخەدا ئەو جۆرە بانگەوازانە دەبنە هۆکاری مەترسی بۆ سەر ژیانی هاووڵاتیان".
وەزارەت هۆشدارى ئەوەشى داوە "ڕاگرتنی دەوام ژیانی هاووڵاتیان دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە هەر کارمەندێک پابەندی دەوامی فەرمی خۆی نەبێت ئەوا بە گوێرەی یاسای سزدانی عێراقی ژمارە( 346) سزا دەدرێت، بۆیە داوا دەکەین کارمەندانی تەندروستیی بەکاری یاسایی ومرۆیی خۆیان هەڵسن و خۆیان بەدوور بگرن لەلێپێچینەوەی یاسایی.