به‌سره-اه‌ع
وه‌لید شرێفى ،قایمقامى قه‌زاى فاوى باشورى به‌سره ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ، رایگه‌یاند له‌باره‌ى خۆكوشتنى به‌رێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دایۆى كۆریه‌وه كه به‌رپرسه له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره لێكۆڵینه‌وه ده‌ستى پێ كردووه.
شرێفى به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌و شوێنه‌ى ته‌رمى ناوبراوى تێدا دۆزراوه‌ته‌وه نزیكه له به‌نده‌رى فاو به دورى ده كیلۆمه‌تر،و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كى تایبه‌ته‌وه پارێزراوه،وكامێراى چاودێرى له‌و شوێنه هه‌یه "، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌و باره‌یه‌وه كردوه‌ته‌وه ،دادوه‌رى لێكۆڵه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ لێكه‌وته‌كانى ئه‌م پرسه ده‌كات".