وه‌زیرى ناوخۆ: له‌میان زیاره‌تى چله‌ هیچ پێشێلكاریه‌ك تۆمارنه‌كراوه‌

ئەمنی
  • 8-10-2020, 00:00
  • +A -A

     كه‌ربه‌لا-اه‌ع

     
     
    عوسمان غانمى ،وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌میان زیاره‌تى چله‌ هیچ پێشێلكاریه‌كیان تۆمارنه‌كردووه‌ .
     
    غانمی له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ نسه‌یف جاسم خه‌تابى پارێزگارى كه‌ربه‌لا،كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) چاودێرى كردووه‌ رایگه‌یاند:" پلانى ئه‌منى و خزمه‌تگوزارى و ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌ زیاره‌تى چله‌ى ئیمامى حسێن (س.خ) سه‌ركه‌وتوو بوو"، رونیشیكرده‌وه‌" هێزه‌ ئه‌منیه‌كان هیچ پێشێلكاریه‌كیان تۆمار نه‌كردووه‌ له‌ میان زیاره‌ته‌كه‌دا".
    له‌لاى خۆیه‌وه‌ پارێزگارى كه‌ربه‌لا رایگه‌یاند" زیاره‌تى چله‌ى ئه‌مساڵ سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ به‌راورد به‌ ساڵانى پێشوو".