بهغدا-اهع
دەزگا هەواڵگری ،ئهمڕۆ پێنجشهممه، دەستگیركردنی ژنە تیرۆریستێكیان ئاشكراكرد، كە بە ڕێكخەری ڕاگەیاندنی داعش "ماكینەی ئیعلامی" ناوزەند كراوە.
ئاژانسی هەواڵگریی ولێكۆڵینهوهى فیدڕاڵى لە ڕاگەیەندراوێكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند" لە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەشی هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەكان لە كەربەلا توانراوە "ژنە تیرۆریستێك دەستگیر بكرێت" كە بە مادەی 4 لە یاسای تیرۆر داواكراو بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە، "ئەو كەسە بە سیفەتی ڕاگەیاندكارێك لە تۆڕە ئەلیكترۆنی و كۆمەڵایەتییەكان كاری كردووە و هەوڵی داوە ژنان و گەنجان بباتە ڕیزی چەكدارانی داعشەوە".
"لەنێو موبایلی ئەو ژنە تیرۆریستەدا ڤیدیۆی تایبەت بە كردەوەكانی داعش هەبوون، كە خۆی بەرهەمی هێناون".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەستگیركراوەكە دانی بەوەدا ناوە كە "سەربە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشە، ماوەی سێ ساڵە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان كار بۆ داعش دەكات و ماكینەیەكی ئیعلامی ئەو ڕێكخراوە بووە".