به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
سه‌باح تڵوبى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،پێشبینى كرد له‌دانیشتنى داهاتووى په‌رله‌مان نه‌توانرێت یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى یه‌كلابكرێته‌وه،ڕوونیشیكرده‌وه،هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ بابه‌تى فره بازنه‌یی ناگونجێن،چونكه ژماره‌یه‌كى زۆرى كورسییه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
تڵوبى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"دانیشتنى ڕۆژى 10ى ئه‌م مانگه،یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان یهكلاناكهوتهوه"،پێشبینیشى كرد"پرسى ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر فره‌بازنه‌یی ماوه‌یه‌كى زۆرتر بخایه‌نێت"،ڕوونیشیكرده‌وه"فره‌بازنه‌یی هێشتا جێى ناكۆكیی نێوان فراكسیۆنه‌كه،وتاوه‌كو ئێستا یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه"،هیوایشى خواست"بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر بابه‌تى فره بازنه‌یی له‌ڕۆژانى داهاتوودا".
وتیشى"سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان به‌ئاڕاسته‌ى زیاتر لهبازنهیهك هه‌نگاو ده‌نێن ،واته له3 بازنه‌یی به‌ره‌و سه‌ره‌وه،بۆیه ئێمه چاوه‌ڕوانى ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر یه‌كێك له‌م بازنانه ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌یشى دا"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه‌كان حه‌زیان لهفرهبازنهیی نییه چونكه زۆربه‌ى كورسییه‌كانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن،و ناگۆنجێن له‌سه‌ر بابه‌تى بازنه‌كان بۆ زیاتر له5 بازنه‌یی،بۆیه ده‌بێت بگه‌نه ڕێككه‌وتنێكى كۆتایی له‌سه‌ر ژماره‌ى بازنه‌كان،له‌پێناو ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان".