سه‌رۆك كۆمار:شۆرشى چاكسازى و گۆڕان پاشگه‌زبونه‌وه‌ى نیه‌

ناوخۆ
  • 8-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    د.به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،جه‌ختیكرده‌وه‌ شۆرشى چاكسازى و گۆڕان پاشگه‌زبونه‌وه‌ى نیه‌،هه‌رچه‌نده‌ باجه‌كه‌شى قورس بێت.
     
    سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕ پێنجشه‌ممه‌،له‌ پرسه‌نامه‌یه‌ك به‌بۆنه‌ى یادى چله‌ى ئیمام حسێن(س.ح) كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"شۆڕشى چاكسازى و گۆڕان به‌رووى زوڵم و سته‌م ،پاشگه‌زبونه‌وه‌ى نیه‌،هه‌رچه‌نده‌ باجه‌كه‌شى قورس بێت"،ئه‌م یاده‌ پیرۆز وا پێویست ده‌كات به‌ها پیرۆزه‌كانى لێوه‌ربگرین،وببێته‌ رێڕه‌وێك بۆ جێبه‌جێكردنى چاكسازى ریشه‌یى له‌ وڵاتێكى خاوه‌ن سه‌روه‌رى كه‌ خزمه‌ت به‌ هاونیشتمانیانى پێشكه‌ش بكات".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ده‌بێت هه‌وڵ و كۆششمان بخه‌‌ینه‌گه‌ر بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى كه‌ چه‌ندین ساڵه‌ عێراقیه‌كان له‌ خێر و به‌ره‌كه‌تى وڵاته‌كه‌یان بێ به‌ش بوون".