حه‌لبوسى داواى پاراستنى حورمەتی زیاره‌تى چله‌ ده‌كات

ناوخۆ
  • 8-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، داواى پاراستنى حورمەتی زیاره‌تى چله‌ى ئیمام حسێن(س.خ) كرد.
     
    حه‌لبوسى له‌ په‌یامێكدا لە یادی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حسین "سڵاوی خوای لێبێت"، 
    رایگه‌یاند:" پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەلی عێراق و ئۆمەتی ئیسلامی بە گشتی دەكەین، لەم بۆنە ئازاربەخشەدا یادی وانەی ئازایەتی و سوبروون و دانبەخۆداگۆتن دەكەینەوە لەسەر بیر و باوەڕ، و بەرەنگاربوونەوەی ستەم و گەندەڵی و هەنگاونان بۆ چاكسازی ڕاستەقینە، هەروەها سوپاسی ئەو هەوڵ و ماندوبوونەی هه‌ردو مه‌زارگه‌ى  حوسه‌ینى و عه‌باسى دەكەین لەگەڵ لایەنە ئیدارییەكانی پارێزگای كەربەلا، و هێزە سەربازی و ئەمنیەكان بەسەرجەم پێكهاتەكانیانەوە، لەگەڵ سەرجەم خۆبەخشەكان، بەمەبەستی سەركەوتنی ئەو زیارەتە، لەهەموو لایەك داواكارین بۆ پاراستنی حورمەتی ئەو زیارەتە و سەرجەم سلۆگانه‌كان4، لە خوای گەورە داواكارین ئاسایش و ئاشتی بەگەلی عێراق ببەخشێت و كۆتایی بەسەرجەم نه‌هامه‌تیه‌كان بهێنێت.