ڕه‌سوڵ:فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌چه‌كداره‌كان سه‌رپه‌رشتى لیژنه‌ى لێكۆلێینه‌وه‌ى پێشێلكاریه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌كات

ئەمنی
  • 7-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژى هێزە چەكدارەكان ڕایگەیاند، لیژنەى لێكۆڵینەوە لە كێشە ئەمنیەكان كە ئاسایشى عێراق دەكەنە ئامانج، چەند بڕیارێك سەبارەت بە بەئامانجگرتنى نێردە دبلۆماسیەكان دەردەكات، سەرۆك وەزیرانیش سەرپەرشتى كارى لیژنەكە دەكات.  
     
     ڕەسوڵ بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئەو لیژنەیەى لێكۆڵینەوەى لە كێشە ئەمنیەكان كردوە كۆدەبێتەوە و چەند بڕیارێك دەردەكات و دەگاتە ئەنجامى باش و ئەرێنى سەبارەت بە بەئامانجگرتنى باڵیۆزخانە و نێردە دبلۆماسیەكان و ئاسایشى نیشتمانى.  
     
    وتیىشى، فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكان سەرپەرشتى كارى لیژنەكە دەكات كە لە سەركردە سەربازى و هەواڵگریەكان پێكهاتوون.  
     
     
    جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ نوسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆك وەزیران لپێشوتریش بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، كازمى سەرۆكایەتى یەكەم كۆبونەوەى لیژنەكەى كردوە و وتویەتى "ئەم لیژنەیە لە دەزگا ئەمنیەكان و لیژنەى ئاسایشى و بەرگرى پەرلەمان پێكهێنراوە، بەڵام نوێنەرایەتى یەكگرتویى نیشتمانى دەكات".  
     
    ئەوەشى ڕونكردبوەوە، لیژنەكە دەستكراوەیە بۆ دەستكەوتنى هەر زانیاریەك كە لەهەر لایەنێكى داوا دەكات، چاوەڕوانى ئەوەین ئەنجامەكان لە كاتى دیاریكراودا بەردەست بن و هاوكار دەبێت لە چەسپاندنى هەیبەتى دەوڵەت و دامەزراوە سەربازیەكان و پیشەییان، جەختیشى كردبوەوە"جگە لە دەوڵەت كەس بڕیارى شەڕ و ئاشتى بەدەست نییە".