ههولێر-اهع
ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان بریارى دانانى خشتهیهكى مانگانهى بۆ دابهشكردنى موچهى فهرمانبهران له ههرێم دا و خۆگونجاندن بکات لەگەڵ خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
بەپێی راگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان،كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"ئهمڕۆ چوارشهممه، ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامدا. و بریارى دا راپۆرتی سێ مانگی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ دەربارەی رێکخستنەوەی خشتەی مانگانەی پێدانی مووچە کرا لەبەر رۆشنایی خۆگونجاندن لەگەڵ خشتەی مانگانەی خەرجکردنی بەشێک لە شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە "بۆ ئەم مەبەستەش، ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی راسپارد، رێکاری کارگێڕی و دارایی پێویست لەمبارەیەوە بگرێتەبەر".
لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا، د. عەبدولحەکیم خەسرۆ، سکرتێری لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی، راپۆرتی سێ مانگی یەکەمی کەوتنەبواری جێبەجێکردنی یاسای چاکسازیی ژمارە (2) ی ساڵی 2020ی خستەڕوو، تێیدا بڕیار و پەیڕەو و رێنمایی و هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی یاساکە روونکراونەتەوە، لەگەڵ خستنەڕووی پلانی حکومەت بۆ هەنگاوەکانی داهاتووی جێبەجێکردنی بەشەکانی دیکەی یاسای چاکسازی، لەلایەن وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر لە راگەیێندراوی ئەنجوومەنی وەزیراندا هاتووە، بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا، راپۆرتەکە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت "هەروەک سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لە راپۆرتی خۆیدا لەبەردەم پەرلەمان، ئاماژەی پێدابوو".