سه‌رۆك كۆمار پاڵپشتى خۆى بۆ هه‌وڵى ده‌زگا دادوه‌ریه‌كانى هه‌ولێر وبه‌غدا دوپاتكرده‌وه‌

ناوخۆ
  • 7-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە هەردوو سەرۆکی یٔەنجومەنی دادوەری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان سەربەخۆی دادوەری و هەماهەنگی دامەزراوەکانی بەپێی دەستوور 
     
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سەرۆکایه‌تى کۆمار یٔەمڕۆ چوارشەممه‌ له‌ راگه‌یاندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" به‌رهه‌م ساڵح لە مێرگەپان پێشوازیکرد لە دادوەر فایەق زێدان سەرۆکی یٔەنجومەنی باڵای دادوەری و شاندێکی  هاوکاری، بەیٔامادەبوونی دادوەر پەنگین قاسم سەرۆکی یٔەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان و یٔەندامانی یٔەنجومەن و هەڤاڵ یٔەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی.
     
    لە کۆبوونەوەكه‌ جەختکرایەوە لە پێویستی سەربەخۆیی دادوەری لە چەسپاندنی بنەماکانی داد و جێبەجێکردنی یاسا و پتەوکردنی سەروەری دەوڵەت و گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگاکانی دادوەری فیدراڵی و دەزگاکانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور، تاوەکو دەرچەیەک بکاتەوە بە رووی یەکلایکردنەوەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و وەڵامدانەوەی خێرا بۆ داواکارییە یاسایی و یاسادانان لە وڵاتدا، بەجۆرێک رەنگدانەوەی چەسپاندنی دەسەڵاتی یاسا بێت.
     
    هەر لەو کۆبوونەوەیەدا گرنگی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یٔەنجومەنی نوێنەران و پێویستی فەراهەمکردنی تەواوی پێویستیە یاسای و تەکنیکییەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا، کە زامنی پاکی و بێگەردی بکات، ھاوکات رێگری بکات لە ساختەکاری و فرتوفێڵ، لە ھەمانکاتدا نوێنەرایەتی راستەقینەی فراوانیش بۆ دەنگدەران بهێنێتە دی، هەروەها پێویستی ھێشتنەوەی چەک تەنھا لە دەستی دەوڵەت و رێگریش بکرێت لەو کارانەی کە لەدەرەوەی یاسان.
     
    لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی گرنگی یەکلایکردنەوەی پرۆژە یاسای دادگای فیدراڵی و هەماهەنگی نێوان دەزگای دادوەری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، جەختیشکرایەوە لە رۆڵی گرنگی دادگا  لە زۆربەی بابەتە یاسای و یٔیدارییەکان لە وڵات و کارکردن لەسەر یەکلایکردنەوەیان بەگوێرەی دەستوور.
     
    لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەوەی لە پێگەی خۆیەوە بەردەوام پشتیوانی و پاڵپشتی تەواوی هەوڵەکانی دەزگای دادوەری فیدڕاڵی و دەزگای دادوەری لە هەرێمی کوردستان دەبێت، هەروەها پشتیوانی یٔامادەکردنی یاسا و رێساکان دەبێت کە دەبێتە مایەی یەکلایکردنەوەی بابەتە هەڵپەسێردراوەکان و خاڵە ناکۆکەکان و جێبەجێکردنی دادوەری و زامنکردنی مافەکان کە دەبێتە مایەی پتەوکردنی سەروەری دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و فەراهەمکردنی یٔاسایش و یٔارامی بۆ گشت هاووڵاتیان.
     
    لەلای خۆیانه‌وه‌ دادوەران سوپاسی خۆیان بە سەرۆک کۆمار راگەیاند بۆ میوانداریکردن و یٔەو دیدارە گرنگە و پشتیوانی لە سەربەخۆیی دادوەری و پرۆژەی بەھێزکردنی هەماهەنگی دادوەری لە نێوان دەزگاکانی دادوەری لە پێناو جێبەجێکردنی یاسا و سەروەری دادگا کە دەبێتە مایەی بە‌هێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت.