وه‌به‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى:تا ئێستا 7 ملیار دۆلار له‌ ئه‌ستۆى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردنه‌

ناوخۆ
  • 7-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    لیژنه‌ى ئابورى و وه‌به‌رهێنانى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ ده‌بنه‌ هۆى زیادكرنى داهاتى وڵات،ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد تا ئێستا 7 ملیار دۆلار لاى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردنه‌ . 
     
    عه‌توان عه‌توانى ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" پاره‌یه‌كى زۆر له‌ ئه‌ستۆى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردنه‌ كه‌ ده‌گاته‌ 7 ملیار دۆلار،ده‌بێت ئه‌و پارانه‌ش راده‌ستى خه‌زێنه‌ى ده‌وڵه‌ت بكرێنه‌وه‌ كه‌ ئێستا له‌ قه‌یرانى دارایى دایه‌"
     
    وتیشى "كاراكردنى وه‌به‌رهێنان داهاتى ده‌وڵه‌ت زیاد ده‌كات ،زۆربه‌ى پرۆژه‌كان بى به‌رهه‌من ئه‌مه‌ش ده‌بێَته‌ بارگرانى بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت".
    عه‌توانى جه‌ختیكرده‌وه‌" پێویسته‌ دوباره‌ موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت هه‌ژماربكرێنه‌وه‌ و چاو به‌ كرێكانیان بخشێنێته‌وه‌،هه‌روه‌ها په‌یڕه‌و كردنى میكانیزمێك بۆ دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كان ،چونكه‌ تاوه‌كو ئێستا كرێى موڵكه‌كانى ده‌وڵه‌ت زۆر كه‌مه‌ ".