بانكى رافیده‌ین ده‌ست به‌دابه‌شكردنى موچه‌ى مانگى ئه‌یلولى فه‌رمانبه‌ران ده‌كات

ناوخۆ
  • 7-10-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

     
    بانكى ڕافیده‌ین ده‌ستى به‌دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى ئه‌یلول وڕۆژانى داهاتوو كرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌ڕاسپارده‌كانى وه‌زیرى دارایی وچاودێرى وبه‌ڕێوبردن وسه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوبه‌رى گشتى بانكى ڕافیده‌ین لقه‌كانى بانكه‌كه‌ له‌به‌غدا وپارێزگاكان ئه‌مڕۆ ده‌ستیان به‌ده‌وام كرد بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگى ئه‌یلول به‌پێى ریزبه‌ندى وكاتى دیاریكراوى هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌ك دواى گه‌یشتنى گوژمه‌ وشایسته‌ داراییه‌كانى تایبه‌ت به‌و فه‌رمانگه‌یانه‌ وبه‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌كانیان به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك".