به‌غدا-اه‌ع
سه‌ید موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه،داواى له هێزه ئه‌منیه‌كان كرد مه‌زارگا پیرۆزه‌كان بپارێزن .
سه‌در له تویتێكدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه:" هه‌ندێك له گێره‌شێوێنان ده‌یانه‌وێت به‌مه‌به‌ست بۆنه ئاینیه‌كان له كه‌ربه‌لا به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندى ته‌سكى خۆیان قۆرخ بكه‌ن،ئه‌مه‌ش دژى ئاین و نیشتمانه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ده‌بێت هێزه ئه‌منیه‌كان مه‌زارگا پیرۆزه‌كان بپارێزن ،ئه‌مه‌ش ئاژاوه‌گێریه‌كه ده‌ستى ده‌ره‌كى له پشته".