بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سەرۆک وەزیران لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا كۆبوهوه و پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن و بەردەوامی هەنگاوەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی داعش تاوتوێ كرد.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ سێشەممە له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"مستەفا کازمی پێشوازی لە ماتیۆ تۆلەر، باڵیۆزی ئەمریكا و جەنەراڵ پۆڵ کالڤێرت، فەرماندەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە عێراق کۆبوەتەوە و دۆخی ئەمنی وڵاتیان تاوتوێ کردوە.
ئاماژهبهوهكرا لەکۆبونەوەکەدا پرسی هەماهەنگی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەبواری ئەمنی و بەردەوامی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی پاشماوەکانی داعش گفتوگۆیان لەسەر کراوە.