بهغدا-اهع
سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە لە بەغدا پێشوازیکرد لە مامۆستا عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و سەبارەت بە گرنگترین گۆرانکارییە ئەمنی و ئابووری و سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆیانکرد.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له راگهیاندراوێكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:"لە كۆبوونەوەكەدا جەختکرایەوە لەگرنگی گفتوگۆ و دیاڵوگی جددی لە نێوان سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی عێراق و کوردستان و پێویستی چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان و گەیشتن بە رێگاچارەی گونجاو و ھێنانەدی خۆشگوزاری و ئارامی بۆ گشت ھاووڵاتیان".
لە بەشێکی دیکەی كۆبوونەوەكەدا دووپاتکرایەوە لە پێویستی چارەسەرکردنی کێشە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوو حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور و یاسا، بەتایبەتی پرسی مووچەی مووچەخۆران و بژێوی ژیانی خەڵک و پاراستنی مافی ھاووڵاتیانی عێراق و ھەرێمی کوردستان بێ جیاوازی.