بهغدا-اهع
لە میانی پێشوازیكردنی لە ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەت.. سەرۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لە پێویستی سەربەخۆیی ئەنجومەنەكە لە پێناو پەرەپێدانی كاری دامەزراوەكانی دەوڵەت
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"سەرۆك كۆمار د. بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیكرد لە شاندێکی ئەندامانی ئەنجومەنی دەوڵەت بە سەرۆكایەتی خاتوو سامیە كازم محەممەد.
لە دیدارەکەدا گفتوگۆكرا لەبارەی كاری ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەو رۆڵەی دەیبینێ لە بواری یاسادانان و راوێژی یاسای و رێكخستنی بابەتە ئیداری و یاساییەكان بۆ دامەزراوەكانی دەوڵەت و فەرمانبەران و هاووڵاتیان.
ھەر لە دیدارەکەدا ساڵح جەختیكردەوە"لە پێویستی پارێزگاریكردن لە سەربەخۆی ئەنجومەنی دەوڵەت وەك جێبەجێكردنی بنەماکانی دەستوور، ھەروەھا ئەنجومەنەکە ببێتە بەشێك لەو بابەتانەی خراونەتەروو بەشێوەیەكی سەربەخۆ و بێ لایەنانە لە پێناو پەرەپێدانی كاری دەزگا ئیدارییەکان لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و دانانی پلانێك كە لەو رووەوە پەرە بە كاری ئەنجومەنەكە بدات، ھاوکات لەگەڵ داواكارییەكانی سەردەم یەکبگرێتەوە.
لەلای خۆیانەوە ئەندامانی شاندەکە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی و بەبایەخیشەوە باسیان لە تێروانینەكانی سەرۆک بەرھەم كرد لە پەرەپێدانی كار و سەربەخۆی ئەنجومەنەكە لە پێناو كەمكردنەوەی ئەو كێشانەی کە دامەزراوەكانی دەوڵەت و یاسادانان رووبەرووی دەبنەوە.