بهغدا-اهع
مستهفا كازمى سهرۆك وهزیران ،ئهمڕۆ سێشهممه، رایگەیاند، دەسەڵاتی تەواو دراوە بە لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پێشێلکارییە ئەمنییەکان و کردنە ئامانجی شکۆی دەوڵەت بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران کە هەمو سنورێکیان بەزاندوە، جەختیش دەکاتەوە بڕیاری شەڕ و ئاشتی تەنها لەدەستی دەوڵەت دایە.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" كازمى سەرپەرشتی یهكهم کۆبونەوەی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبەت بە پێشێلکارییە ئەمنییەکان و کردنە ئامانجی شکۆی دەوڵەتی کرد کە نوێنەرانی هێزە ئەمنییەکان لە دەسەڵاتی جێبەجێکردن، وەزارەتی بەرگری و پەرلەمانی تێدایە و رایگەیاند، ئەوانەی عێراقییەکان بەبێ تاوان دەکەنە ئامانج، بەبێ رەچاوکردنی هۆکارەکان زیان بە داهاتوی عێراق و پەیوەندییەکانی دەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا هەموان لەبەردەم لێپرسراویەتێکی مێژوییدان و عێراق بەقۆناغی تاقیکردنەوەیەکی راستەقینەدا تێدپەڕێت، بۆیە ئامانج لەکاری لیژنەکە کۆکردنەوەی زانیارییە لەسەر تۆمەتباران و تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکانە لە ماوەیەکی کورتدا، بەوەش شکۆی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکانی بۆ هەموان دەسەلمێنرێتەوە.