بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، لەپارێزگای کەرکوک بەبەهاى زیاتر لە چوار ملیار دینار ژمارەیەک خانووبەرەیان گەڕاندووەتەوە بۆ سەر موڵکی حکومەت کە پێشتر لەلایەن چەند کەسێکەوە دەستی بەسەرداگیرابوو.
فەرمانگەی لێکوڵینەوەکانی سەربە دەستەکە ،ئهمڕۆ سێشهممه، لە ڕاگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) کەوتووە رایگهیاند:"ئەو خانووبەرانەی کە گەڕێندراونەتەوە بۆ سەرموڵکی دەوڵەت لەبنەڕەتدا موڵکی شارەوانی کەرکوک، فەرمانگەی ئاو، فەرمانگەی دارایی بوون و بەهای ئەو موڵکانەش بە زیاتر لە چوارملیار دینار دەخەمڵێنرێت".
باسى لەوەشکردووە "لە ئێستادا لەسەر ئەو دۆسیەیە ژمارەیەک تاوانبار دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکوڵێنەوە بۆ دۆسییەکە کراوەتەوە".