حەشدی شەعبی لەكەركوك دەستبەسەر چەندین بۆری گەورەدا دەگرێت كە بۆ دزینی نەوت بەكاردەهێنرێت

ئەمنی
  • 29-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع هێزەكانی حەشدی شەعبی ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند دەستیان بەسەر بڕێك بۆری گەورەدا گرتووە كە بەكاردەهێنرێت بۆ دزینی نەوت لە بیرە نەوتی ژمارە 60 لە ناوچەی جەمبوری باكوری خۆرهەڵاتی كەركوك. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی دەڵێت هێزەكانی لیوای شەشی حەشدی شەعبی دەستیانگرتوە بەسەر بڕێك بۆری گەورەدا كە بەكارهێنراوە بۆ دزینی نەوتی بیری ژمارە 60 كە سەر بە كێڵگەكانی جەمبورن لە باكوری خۆرهەڵاتی كەركوك. فەرماندەكانی حەشدی شەعبی تەئكیدیانكردەوە گروپی ئاڵا سپییەكان دەستیانكردوە بە دزینی نەوت و بارهەڵگرەكان بۆ دەستخستنی پارەی پێویست بۆ كردەوە تیرۆریستیەكانیان لە دوزخورماتوو و ناوچەكانی دەوروبەری.