بهغدا-اهع
فوئاد حسێن وهزیرى دهرهوه،ئهمڕۆ دوشهممه،رایگهیاند هەندێک له وڵاتان ئەمریکایان هاندا بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەکەی لە بەغدا نەکێشێتەوە،خوێندنهوهى چاوخشاندن بە نەخشەی دابەشبوونی باڵیۆزخانەکانی جیهاندا ئاشكرا كرد.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (العراقیه)كه ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) چاودێرى كردووه رایگهیاند:"ئەمریکا هەڕەشەی داخستنی باڵیۆزخانەکەی نەکردووە،هێرشەکان بۆسەر نێردە دیپلۆماسییەکان و فڕۆکەخانە وایکرد ئەمریکا بیر لە کشاندنەوەی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد بکاتەوە.
ئاماژهى بهوهكرد" مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەرۆک کۆماری ئاگادارکردەوە لە نیگەرانی ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە زیادبوونی هێرشەکان بۆسەر ناوچەی سەوزو فڕۆکەخانەی بەغدا.پەیوەندییەکە گوزارشت بوو لە بۆچونی ئیدارەی ئەمریکا لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و چۆنیەتی مامەڵەکردنی لەگەڵ باڵیۆزخانە.
وتیشى"هێرشەکان دژی گەلی عێراقن نەک بەتەنیا باڵیۆزخانەکان،کشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی عێراق دەبێت لەگەڵ زۆرێک لە نێردە ئەوروپی و عەرەبییەکان.
حسێن له درێژهى قسهكانیدا رایگهیاند" هەندێک وڵات ئەمریکایان هاندا بۆ ئەوەی باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد نەکێشێتەوە،هەموو وڵاتانی خۆرئاواو عەرەبی لەحاڵەتی دوودڵیدان لە بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ کشاندنەوەی باڵیۆزخانەکەی.
کشانەوەی ئەمریکا، حاڵەتی نەبوونی متمانەی نێودەوڵەتی بە عێراق دروستدەکات.
پێشتر چەندین نەوەی لە عێراق باجی پەراوێزخستنی نێودەوڵەتی عێراقیان داوە.
ئەرکی حکومەتی عێراقە پارێزگاری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکاو نێردە نێودەوڵەتییەکان بکات.
ههروهها حکومەت کۆمەڵێک رێوشوێنی سیاسی و رێکخستنی گرتوەتەبەر، پەیوەندیمان بە حزب و سەرکردە سیاسییەکانەوە کردووە بۆ شیکردنەوەی مەترسیی بارودۆخەکە،کۆمەڵێک کەس کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی هێرشەکان، دەستگیرکراون.
لە تاران چاومان بە بەرپرسانی ئێرانی کەوت و دۆخی هەنوکەمان بۆ شیکردنەوە.
جهختیكردهوه ئێران کاریگەری لەسەر واقعی عێراق هەیە و پێشبینی دەکەین ئێران هەنگاوی ئەرێنی بەرامبەر بە عێراق هەڵگرێت.
دهبێت گفتوگۆ لەگەڵ ئێران لە ژێر مێزەوە دەبێت بخرێتە سەر مێز، ههروهها پێویستمان بە گفتوگۆیەکی شەفاف و روون هەیە لەگەڵ ئێران لەسەر بنەمای زانیاریی.
ئاماژهى بهوهكرد "ئەمریکا هەزاو ٥٠٠ سەربازی لە عێراق کشاندوەتەوە ،و کشانەوەی هێزەکان لە عێراق بەپێی خشتەیەکی هونەریی و سەربازی و ئەمنی رەنگڕێژکراوە.
جهختیكردهوه گروپە چەکدارەکان بەرپرسیارێتی هێرشەکانی ناوچەی سەوزیان گرتوەتەئەستۆ.
باسى لهوهكرد"گفتوگۆی راستەوخۆی لەنێوان حکومەت و گروپە چەکدارەکاندا نیە.
هەڵبژاردنی باڵیۆزەکان لەدەستی ئەنجومەنی نوێنەراندایە.
زۆرینەی باڵیۆزەکان رەوانەی خانەنشینیی کراون و دەبێت باڵیۆزی نوێ هەڵبژێردرێن.
وهەندێک مەرج هەن دەبێت لە باڵیۆزدا هەبێت، چاو بە نەخشەی دابەشبوونی باڵیۆزخانەکانی جیهاندا دەخشێنینەوە.
له بارهى سهردانهكهى كازمیهوه بۆ سعودیه وتى "سەردانی کازمی بۆ سعودیە هێشتا لە بەرنامەی کاردایە و هەفتەی داهاتووش سەردانێ قاهیرە دهكهم وچاوم به وهزیرانى دهرهوهى قاهیرهو ئوردن دهكهوێت".