وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى جەختیانکردەوە لەسەر هەماهەنگى نێوانیان

ناوخۆ
  • 5-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    وەزیرى دارایی و پارێزگارى بانکى ناوەندى ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌،كۆبونه‌وه‌و جەختیانکردەوە لەسەر هەماهەنگى نێوانیان  بۆ تێپەڕاندنى قەیرانى دارایی.  
     
    نوسینگه‌ى ڕاگەیاندنى بانکى ناوەندى لە بەیاننامەیەکدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگەیاند:" مستەفا غالب موخیف پارێزگارى بانکى ناوەندى پێشوازى لە عەلى عەلاوى وەزیرى دارایی کردووە و پێکەوە کۆبوونەتەوە.  
     
    ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کاریگەرییەکانى قەیرانى دارایی کراوە کە بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە دروستبووە، هەردولا جەختیانکردووەتەوە لەسەر گرنگى هەماهەنگى نێوانیان بۆ تێپەڕاندنى قەیرانەکە کە لێکەوتەى ئیجابی بۆسەر سەقامگیریی و گەشەى ئابورى عێراق هەبێت.