به‌غدا-اه‌ع
لیواى 110ى حه‌شدى شه‌عبى ،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،هێرشێكى پاشماوه‌كانى داعشى له باكورى رۆژهه‌ڵاتى دیاله تێك‌شكاند.
حەشدى شەعبى له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ڕاگەیاند:" لیواى 110ى حه‌شد، هێرشێکى داعشى کە لەڕێگەى هاوەنەوە کراوەتە سەر گوندێک لە باکورى ڕۆژهەڵاتى دیالە تێكشكاندووه.
راشیگه‌یاند"گروپێک لە چەکدارانى داعش لە رێگەى ئۆتۆمبیلێکەوە بە هاوەن هێرشیان کردووەتە سەر گوندى (معدان) لە دەوروبەرى ناحیەى سەعدیە.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هێزەکانى لیواى 110 ى حەشدى شەعبى وەڵامیان داونەتەوە و چەکدارەکان هەڵهاتوون و هێرشەکە هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.