به‌غدا-اه‌ع
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی لە دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی وەزیراندا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، لە پارێزگای زیقار جه‌ختیكرده‌وه کێشەى موچەى فەرمانبەرانیش چارەسەر بکرێت.
نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"كازمی به‌مه‌به‌ستی گوێگرتن له‌خواست و داواكاریه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك وانه‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده و په‌یمانگای ته‌كنیكی زیقاڕ كۆبوه‌ته‌وه و كه پێشتر خۆپیشاندانیان كردبوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" بڕیاریانداوه هه‌لی كار بۆ گه‌نجان بدۆزنه‌وه، ئه‌وه‌ش كاری ئه‌نجومه‌نی ڕاژه‌ی فیدراڵییه كه باوه‌ڕپێكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی دامه‌زراندن له كه‌رتی گشتیدا".
باسی له‌وه‌شكرد" حكومه‌ت سوره له‌سه‌ر چالاككردنی كاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی ڕاژه و دامه‌زراندنی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی هه‌لیكار به‌شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و یه‌كسان بۆ هه‌مو كه‌سانی شیاو، دور له به‌ركه‌وتن و به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و حزبایه‌تی".