بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سهرۆك كۆمار و جنین بلاسخارتنوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق جهختیانكردهوه له گرنگى تهواو كردنى یاساى ههڵبژاردن.
نوسینگهى سهرۆكایهتى کۆمار ئهمڕۆ دوشهممه، له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" د.بەرهەم ساڵح، پێشوازیکرد لە جینین هینیس بلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لەگرنگی یٔەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی یٔەنجومەنی نوێنەرانی داهاتوو، پێویستی بەڕێوەچوونی لەسەر بنەمای پاکی و بێگەردی لەسەرجەم قۆناغەکانیدا، هەروەها دووپاتکرایەوە لەگرنگی هەماهەنگی لە نێوان نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بۆ چاودێریکردنی ھەڵبژاردنەکان، تاوەکو دەرەنجامەکانی باوەڕپێکراو و جێگەی متمانە بن لەلای دەنگدەران و ھاووڵاتیان یٔازادانە نوێنەرەکانیان ھەڵبژێرن دوور لە فشاری چەک و ساختەکاری.
جەختکرایەوە لەسەر پێویستی تەواوکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەفافیەت و رەنگدانەوەی ویستی یٔازادنە لە هەڵبژاردنەکان بەبێ هیچ جۆرە کاریگەری و فشارێک، تاوەکو زامنی یٔەوە بکات دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵک دەکات.
لە دیدارەکەدا جەختیشکرایەوە لەگرنگی پشتیوانیکردنی پرۆژەی نیشتمانی عێراق لە چەسپاندن و بەھێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری یاسا و پارێزگاریکردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان و رێگریکردن لە تیرۆر و یٔەو کارانەی لە دەرەوەی یاسان.