هه‌ولێر-اه‌ع-سۆما جاف
مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان،ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه،رایگه‌یاند،هه‌رێم پابه‌نده به راده‌ستكردنى داهاتى نه‌وت بۆ حكومه‌تى ناوه‌ند،ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد،لاریمان نیه لهبهرێوهبردنى ده‌روازه سنوریه‌كان به هاوبه‌شى.
أبارزانى له میان ئاماده‌بوونى له دانیشتنى په‌رله‌مان كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" هه‌رێم پابه‌نده به ڕاده‌ستكردنى داهاتى نه‌وت بۆ حكومه‌تى ناوه‌ند و هه‌روه‌ها پابه‌ندى خۆمان دووپاتكردوه‌ته‌وه به‌كه‌مكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌م هێنانى نه‌وت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رێكه‌وتوون بۆ زیادكردنى هه‌ماهه‌نگى ئه‌منى و وتوێژكردن له نێوان پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى و رێكه‌وتن له‌سه‌ر 6 خاڵى ئه‌منى هاوبه‌ش".
بارزانى جه‌ختیكرده‌وه له به‌ستنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوریه‌كان بهسیستهمێكى ئه‌لیكترۆنى یه‌كگرتوو له‌گه‌ڵ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى قاچاخ له ده‌روازه سنوریه‌كان"،و گه‌شبینه به‌رێكه‌وتنى هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌باره‌ى به‌رێوه‌بردنى ده‌روازه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هاوبه‌ش".
له‌باره‌ى چاكسازى داراییه‌وه سه‌رۆكى حكومه‌ت رایگه‌یاند:" 11 ناوچه‌ى پیشه‌سازى پێكده‌هێنرێت له هه‌رێم بۆ كاراكردنه‌وه‌ى كه‌رتى پیشه‌سازى،هه‌روه‌ها كاراكردنه‌وه‌ى باج بۆ سه‌رجه‌م كۆمپانیاكان له هه‌رێم به‌تایبه‌ت كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندى كردن بۆ ده‌ربازبوون له قه‌یرانى دارایى".
رونیشیكرده‌وه"حكومه‌تى هه‌رێم توانیویه‌تى كاتى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى بۆ 21 كاتژمێر زیاد بكات له رۆژێكدا،وتیشى ئه‌و قه‌یرانه‌ى هه‌رێم تێیدا تێده‌په‌رێت كه قه‌یرانى كۆرۆنایه ئه‌وه‌ش قه‌یرانێكه سه‌رجه‌م وڵاتانى جیهانى گرتوه‌ته‌وه نه‌ك ته‌نها هه‌رێم".