بهغدا-اهع
لە میانی پێشوازیکردنی لە سوپاسالاری عێراق، سەرۆک بەرهەم جەختدەکاتەوە له پاراستنى نێرده دبلۆماسیهكان .
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆمار كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى (اهع) كهوتووه رایگهیاند:" ئەمڕۆ دوشەممە د.بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە فەریقی یەکی روکن عەبدولئەمیر یاراللە، سوپاسالاری عێراق، لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دەستخۆشی کرد لە هێزە ئەمنییەکان بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە بە سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی لە راوەدونانی پاشماوەکانی گروپی تیرۆرستی داعش، کە مەرامیانە ئاسایش و ئارامی وڵات بشێوێنن، ھاوکات ئاماژەشیکرد بۆ ئەوەی کە جەنگی دژ بە تیرۆر بەردەوامە و پێویستە ھێزە ئەمنییەکان ھەوڵەکان یەکبخەن بۆ رێشەکێشکردنی پاشماوەکانی تیرۆر.
ساڵح جەختیکردەوە لە پێویستی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و پارێزگاریکردن لە دامەزراوە حکومی و نێردە دیبلۆماسییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت لە سەپاندنی یاسا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.
ههروهها ئاماژەیکرد بە پێویستی بەهێزکردنی توانای هێزە ئەمنییەکان لە رووی راهێنان و پڕچەککردن و پەرەپێدانی توانا سەربازییەکان و هەماهەنگی ئەمنی هاوبەش بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و ئاڵنگاری و رێگریکردن لە بۆشاییە ئەمنییەکان، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک بەرھەم جەختیکردەوە لە ھەماھەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگە و حەشدی شەعبی بۆ رێشەکێشکردنی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی وڵات.
لەلای خۆیەوە سوپاسالاری عێراق سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ بەدواداچوون و پشتیوانیکردنی دەزگاکانی ئاسایش لە بەجێگەیاندی ئەرکەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سەپاندنی یاسا و دابینکردنی ئاسایش بۆ هاووڵاتیان، هەروەها وردەکاریەکی لە بارەی پرۆسە سەربازییەکانی ئێستا کە بۆ راوەدونانی پاشماوەکانی داعش بەڕێوەدەچێ خستەروو.