سه‌رۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەگرنگی دیوانی چاودێری دارایی بەگژاچونەوەی گەندەڵی

ناوخۆ
  • 5-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار جەختدەكاتەوە لەگرنگی دیوانی چاودێری دارایی لە پارێزگاریكردن لە دارایی گشتی و  بەگژاچونەوەی گەندەڵی
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار یٔەمڕۆ دووشەممە له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" د. بەرهەم ساڵح،  لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە رافڵ یاسین خزەیر سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بە وەكالەت".
     
     سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەگرنگی رۆڵی دیوانی چاودێری دارایی لە پارێزگاریكردن لە دارایی گشتی و بەگژاچونەوەی گەندەڵی یٔیداری و دارایی و پەرەپێدانی سیستەمی یٔیداری لە دامەزراوەكانی دەوڵەت كە پرەنسیپی پاكی و بێگەردی پتەو بكات، ھاوکات پشتیوانی تەواوی خۆشی دووپاتكردەوە بۆ یٔەو رێوشوێنانەی كە گیراونەبەر لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی بۆ بەدیهێنانی یٔەو یٔامانجانە.
     
    لەلای خۆیەوە رافڵ یاسین ستایشی گرنگیدان و پشتیوانی سەرۆكی كۆماری كرد، بۆ كارەكانی دیوانی چاودێری دارایی لە بەجێ گەیاندنی یٔەركەكان و پەرەپێدانی كارەكان و كەمكردنەوەی یٔەو یٔاستەنگانەی رووبەروویان دەبێتەوە، هەروەها وردەكاری كاری دیوان و پلانی دانراو بۆ داهاتوو بۆ سەرۆك كۆمار خستەروو.