بهغدا-اهع
أعلنت وكاله الاستخبارت والتحقیقات الاتحادیه القبچ على پلاپه إرهابیین عملوا بما یسمى الشرگه الإسلامیه فی نینوى.
ئاژانسى ههواڵگیرى و لێكۆڵینهوهى فیدڕاڵى دهستگیركردنى سێ تیرۆرستى له نهینهوا راگهیاند كه سهر به پۆلیسى ئیسلامین له موسڵ.
ئاژانسی هەواڵگریی ،ئهمڕۆ دوشهممه،له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ڕایگەیاند:"هێزەكانی ئاژانسی هەواڵگری سەربە بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی نەینەوا لە وەزارەتی ناوخۆ، سێ تیرۆریستییان لە ژمارەیەك ناوچەی پارێزگای نەینەوا دەستگیركردووە، بەپێی مادەی 4ی تیرۆر بەتۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوی داعش، داواكراوبوون".
بەپێی ڕاگەیەندراوەكە ئەو سێ "تیرۆریست"ەی كە دەستگیركراون، بەناوی پۆلیسی داعش لە ژمارەیەك پارێزگای نەینەوا كاریان كردووە.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لەمیانی لێكۆڵینەوە بەراییەكاندا، ئەو دەستگیركراوانە دانیان بەوەداناوە كە سەربە رێكخراوی داعشن و بەشدارییان لە چەندین كردەی تیرۆریستی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا باس لەوەشكراوە، ئەو دەستگیركراوانە، بەمەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیاندا، ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار كراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانە بدرێن.