به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى دو موشه‌كى كاتیۆشاى له ناوچه‌ى جادریه‌ى به‌غداى راگه‌یاند ،بهبى ئه‌وه‌ى هیچ زیانێكى گیانى لێ بكه‌وێته‌وه.
له راگه‌یاندراوێكى شانه‌كه كه ده‌ستى (اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:" گروپه تیرۆرستیه‌كان جارێكى دیكه هاوڵاتیانى سڤیل ده‌كه‌نه ئامانج له ناوچه‌كانى نیشته جێبونیان،دواى ئه‌وه‌ى له 28ى ئه‌یلول خێزانیك له نزیك فرۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى كرایه ئامانج و له ئاكامدا 6 كه‌سى ئه‌و خێزانه بونه قوربانى،ئه‌و گروپه تیرۆرستیانه جارێكى دیكه له به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ، دو موشه‌كیان لو ناوچه‌ى نیشتهجیبوونى حه‌ى جیهاد به ئاراسته‌ى جادریه هاویشت خۆشبه‌ختانه هیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وته‌وه".