بەغدا_اەع
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی رایگەیاند، لەماوەی ساڵ و نیوێكدا عێراق لە بودجەی تەقلیدییەوە دەگوازنەوە بۆ بودجەی بەرنامەدار، رونیشیكردەوە، رێژەی باج زۆر بەرز نییە بەڵام هاووڵاتیان قبوڵی ناكەن بەهۆی ئەوەی خزمەتگوزاری پێویستیان نییە.
عەلاوی ئەمڕۆ یەكشەممە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)راگەیاند، دەستمان كردوە بە كاركردن لەسەر بودجەی ساڵانی 2021 بۆ 2023، بەڵام ئەوە كارە سەرەكییەكە نییە، چونكە وەزارەت لە ئێستادا ناتوانێت بەشێوەیەكی گشتی جێبەجێی بكات، پێدەچێت تاوەكو یەك ساڵ و نیو كۆسپیان بێتەڕێ تا بتوانن لە بودجە تەقلیدییەكەوە بگوازانەوە بۆ بودجەیەكی بەرنامەدار.
وەزیری دارایی رونیكردۆتەوە، ئەو داهاتەی لە باجەكانەوە بەدەستدێت، ناڕاستەوخۆیەو رێژەیەكی زۆر كەم لە سەرچاوەی دارایی دەوڵەت پێكدەهێنێت و چونكە رێژەی باج بەرز نییە بە بەراورد بە هەر دەوڵەتێكی تر.
هاوکات ئاماژەی بەوەداوە كە هاووڵاتیان قبوڵی ئەو باجانە ناكەن چونكە رەنگە پاساوێكی خۆیان هەبێت وەك ئەوەی كە دەوڵەت خزمەتگوزاری پێویستیان پێشكەش ناكات، بۆیە دەبێت ئاستی باجەكان پەیوەندیدار بێت بە ئاستی خزمەتگوزارییەكان و كوالێتییانەوە.
ئاشكراشیكردوە"دەبوایە ئێمە هەشت ترلیۆن دینارمان لە داهاتی باج بۆ بگەڕایەتەوە لەكاتێكدا كە تەنها یەك ترلیۆنمان بەدەستهێناوە، ئەوەش بەهۆی چاولێپۆشی و لێخۆشبونەوە".