بهغدا-اهع
ئاژانسی هەواڵگری لە وەزارەتی ناوخۆ ،ئهمڕۆ یهكشهممه، دەستگیركردنی بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی داعشی لە "ویلایەتی فەللـوجە" و یاریدەدەرەكەی لە پارێزگای بەغدا راگەیاند.
ههواڵگیرى ناوخۆ له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"لە چوارچێوەی پرۆسەیەكی هەواڵگریی هاوبەشدا لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی بەغدا و پۆلیسی فیدراڵی، هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی بەغدا "ئەبو سالم مەولا، بەرپرسی دەزگای هەواڵگریی ویلایەتی فەللـوجە و براكەی كە یاریدەدەری بووە دەستگیركرد.
لە راگەیەندراوهكهدا ئاماژهبهوهكرا "هێزەكانی هەواڵگری لە قەزای فەللـوجە تاوەكو پارێزگای بەغدا بەتایبەتی لە ناوچەی دۆرە بە وردی چاودێریی ئەو سەركردەیەی داعشیان كردووە و دواتر دەستگیریان كردووە."
دەزگای هەواڵگرى باسیلهوهكرد" لەکاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا هەردووكیان دانیان بەوەدا ناوە كە پەیوەندییان بە داعشەوە هەیە و لە ژمارەیەك كردەوەی چەكداریشدا دژی هێزە ئەمنییەكان و هاووڵاتییانی سڤیل بەشدارییان كردووە".