ساڵح جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ په‌ره‌پێدانى به‌غداى پایته‌خت و پارێزگارى كردنى ته‌لارى هونه‌رى نوێ

ناوخۆ
  • 4-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
     
    لە میانی پیشوازیکردنی لە یٔەمینداری بەغدا.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی پەرەپێدانی جوانکاری پایتەخت و پارێزگاریکردن لە شوێنەواری شارستانی بەغدا
     
    نوسینگه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار  یٔەمڕۆ یەکشەممە،له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" د.بەرهەم ساڵح،  لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە مەنهەل عەزیز حەبوبی یٔەمینداری بەغدا.
     
    لە سەرەتای دیدارەکەدا ساڵح پیرۆزبایی لە حەبوبی کرد بەبۆنەی دیاریکردنی وەک یٔەمینداری بەغدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی کارەکەیدا، ھاوکات گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە پایتەخت و گرنگی بەرزکردنەوەی یٔاستی یٔەو خزمەتگوزاریانە لە پێناو دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ شاری بەغدا.
     
    جەختیکردەوە"لەسەر یٔەوەی کە پێگەی بەغدادی پایتەخت تایبەتمەندە و پێویستە بەشێوەیەک نیشان بدرێت کە لە یٔاست شوێنەوار و قوڵایی مێژوویدا بێت، هەروەها جەختیشیکردەوە لەگرنگی دانانی پلانێک بۆ گەشەپێدانی پایتەخت کە لەگەڵ داواکاری سەردەم و تەکنەلۆجیای نوێ یەکبگرێتەوە و پارێزگاریش بکرێت لە هونەری تەلارسازی دێرینی بەغدا و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە دانیشتوانەکەی و لابردنی یٔاستەنگەکان.
     
    هه‌روه‌ها  جەختیشیکردەوە لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی یٔەمیندارێتی بەغدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بە دیهێنانی یٔامانجەکان لە هێنانە کایەوەی شارێکی پێشکەوتوو کە لە خزمەت دانیشتوانەکەیدا بێت.
     
    لەلای خۆیەوە یٔەمیندارێتی بەغدا سوپاس و ستایشی خۆی یٔاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ گرنگیدان و پشتیوانیکردنی پێشخستنی بەغدای پایتەخت، هەروەها بەرزکردنەوەی یٔاستی خزمەتگوزاری و تەلارسازی و چارەسەکردنی یٔەو کێشانەی کە شاری بەغدا بە دەستیەوە یٔەناڵێنێت.