بهغدا-اهع
لە میانی پیشوازیکردنی لە پارێزگای بانکی ناوەندی.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لە پێویستی بەھێزکردنی دۆخی دارایی وڵات و پارێزگاریکردن لە سەربەخۆی بانکی ناوەندی.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار،ئەمڕۆ یەکشەممە له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه رایگهیاند:"سەرۆک کۆمار ، لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا غالب کیتاب پارێزگای بانکی ناوەندی.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە مستەفا غالب کرد بە بۆنەی دیاریکردنی بۆ پۆستی پارێزگای بانکی ناوەندی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی یٔەرکەکانیدا.
هەر لە دیدارەکەدا دۆخی دارایی وڵات گفتوگۆی لەبارەوە کرا لە بەر رۆشنایی ئاڵنگارییەکانی ئێستا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی پارێزگاری لە سەربەخۆیی بانکی ناوەندی و بەھێزکردنی دۆخی دارایی لە رێگەی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهاتی دەوڵەت و پەیڕەوکردنی سیاسەتی نەختینەی هاوسەنگ و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ بە گژداچوونەوەی گەندەڵی دارایی و کارگێڕی، بەتایبەتی لەو دۆخەی کە ئێستا وڵات پیایدا تێپەڕدەبێت بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و کەمبوونەوەی داهاتی نەوت.
لەلای خۆیەوە مستەفا غالب باسی لە بەرێوەچوونی کارەکانی بانکی ناوەندی کرد، سەبارەت بە دۆخی نەختینە و دارایی و یٔەو هەنگاوانەی یٔەگیرێنە بەر بۆ سنوردارکردنی لێکەوتە ئابوورییەکان، ھەروەھا رۆڵ و پشتیوانی سەرۆک کۆماریشی بەرز نرخاند بۆ بە دیهێنانی یٔامانجەکانی دۆخی دارایی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە هاووڵاتیان.