یهغدا-اهع
ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ئەمڕۆ یەكشەممە،ڕوونكردنەوەیەكی سەبارەت بە دەنگۆی ڕادەستكردنی دۆسییەی تایبەت بەو كەسانەی تاوانی كوشتن و ڕفاندنیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو ئەنجامداوە، بڵاوكردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەریی له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" "تا ئێستا دۆسییەی لێكۆڵینەوەی تایبەت بەو كەسانەی تاوانی كوشتن و ڕفاندنیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو لە سەردەمی حكومەتەكەی عادل عەبدولمەهدی-دا ئەنجامداوە، بەدەستمان نەگەیشتووە و ئەو دەنگۆیەش كە لەوبارەوە بڵاوكراوەتەوە دوورە لە ڕاستییەوە".
دەشڵێت، "تائێستا تەنها دۆسییەی لێكۆڵینەوەی كارگێڕی كە پەیوەست نییە بە تۆمەتباران، بەدەستمان گەیشتووە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە روونكردنەوەكەیدا وەڵامی لێدوانێكی وەزیری بەرگریی پێشووی داوەتەوە و رایگەیاندووە لە دۆسیەكەدا، ئاماژە بە كەمتەرخی هیچ لایەنێك لە لێكۆڵینەوەكاندا نەكراوە".