ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان شێوازێكى نوێى ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش ئاشكرا ده‌كات

ئەمنی
  • 4-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،شێوازێكى نوێى هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ ڕاوه‌دۆنانى پاشماوه‌كانى داعش ئاشكرا كرد.
     
    یوا ته‌حسین خه‌فاجی ، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)راگه‌یاند:"  له‌ئێستادا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان شێوازێكی نوێ به‌ ئامانجی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن و گوتی: ئه‌و شێوازه‌ نوێیه‌، پشت به‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌واڵگریی، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی ئه‌و میكانیزم و سیسته‌میه‌ ئه‌منییانه‌ ده‌به‌ستێت كه‌ یاریه‌مه‌تیده‌ر ده‌بن له‌ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش".
     
    ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، شێواز و میكانیزمی خۆیان بۆ راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش گۆڕیوه‌ و گوتی: به‌پێی زانیاریی ورد و هه‌واڵگریی، شێوازی راوه‌دوونانی تیرۆریستانی داعش ده‌گۆڕدرێت كه‌ ئه‌وه‌یش له‌م ماوانه‌ی دواییدا، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان په‌یڕه‌ویان كردووه‌.