به‌غدا-اه‌ع
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار، ڕەتیدەكاتەوە كە هێزەكانیان لە سنوری نێوان عێراق و سوریا بۆردومان كرابێت.
قاسم ساڵح، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار له راگه‌یاندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه ڕایگەیاند: "هێزەكانمان لە هێڵەكانی ناوچە هاوسنورییەكانی عێراق و سوریا لە ڕۆژئاوای ئەنبار، ڕەتیان كردووەتەوە كە بۆردومان كرابن".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، بارودۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە ئارامن و هیچ گرفتێكیان نەهاتووەتەپێش و له هێزه‌كانیان له ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكى نه‌خوازراو.