بهغدا-اهع
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمرۆ یەكشەممە گەیشتە كوێت بەسەرۆكایەتی شاندێكی ئەنجومەنی نوێنەران بەمەبەستی سەرەخۆشی لەماتەمینی میری ئەو وڵاتە.
نوسینگهى راگهیاندنى حهلبوسى له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:"حهلبوسى و شاندی یاوەری بەناوی گەل و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە سەرەخۆشییان لە شێخ نەواف ئەحمەد جابر سوباح میری كوێت كرد، بەهۆی كۆچی دوایی میر سوباح ئەحمەد جابر سوباح، هەروەها بەرێزیان سەرەخۆشی لەبەرێز مەرزوق غانم سەرۆكی ئەنجومەنی ئومە كرد، و غەمباری خۆی دەربڕی و لەخۆی گەورە داواكارە بەر ڕەحمەتی خۆی بخات و سەبوری كەسوكار و خۆشەویستان و گەلی كوەیت بدات".