به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه حكومه‌ت سوره له پاراستنى نێرده دبلۆماسیه‌كان،و ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد په‌یوه‌ندى باشمان له‌گه‌ڵ وڵاتان هه‌یه،وتیشى ئه‌ركى ئه‌م حكومه‌ته ئاماده‌كاریه بۆ هه‌ڵبژاردنێكى پاك و دادپه‌روه‌رانه .
مسته‌فا كازمی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ د.نه‌بیل جاسم له كه‌ناڵی عێراقیه ئه‌خباریه رایگه‌یاند:گحكومه‌تی ئێستا واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق به‌رهه‌میهێناوه، خۆپیشاندانیش هۆكاری سه‌ره‌كی بون بۆ پێكهێنانی ئه‌م حكومه‌ته.
وتیشی، "حكومه‌تی ئێستا حكومه‌تی چاره‌سه‌ره نه‌ك حكومه‌تی قه‌یرانه‌كان، ئامانجی سه‌ره‌كیش له‌م حكومه‌ته ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و دادپه‌روه‌رانه و پاك و دور له‌ساخته‌كاری ئه‌نجامبدات، هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستبه‌كاربونیشمه‌وه چه‌ندین تۆمه‌تم ئاراسته كراوه".
باسی له‌وه‌شكرد، هه‌ندێك هێز یان گروپ هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ڕابردویان دوباره ده‌كه‌نه‌وه و تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن و به‌جۆرێكیش خۆیان نیشان ده‌ده‌ن كه پشتیوانیم نه‌ده‌كه‌ن".
وتیشى "ئیدارەیەكی شكستخواردووم وەرگرتووە، هیچ دەوڵەتێك نییە ته‌نها پشت به نه‌وت ببه‌ستێت، ئێستا کار لەسەر وەرەقەكی چاكسازی دەكەن و پلانی ئاشتكردنەوە و چارەسەر دەبێت و لەماوەی داهاتوو بۆ باشكردنی دۆخی دارایی ڕادەگەیەنرێت،حكومه‌تی ئێستاش حكومه‌تی چاره‌سه‌ره نه‌ك قه‌یران. ".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراقیشه‌وه، كازمی رایگه‌یاند، له ده‌ستوری عێراقدا هاتوه كه پێویسته حكومه‌ت باشترین په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتان بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق هه‌بێت، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ واشنتنیش به‌هه‌مانشێوه‌یه و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێویسته به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له بواره‌كانی ئابوری، په‌روه‌رده، ته‌ندروستی و ئاسایش‌دا پارێزراو بێت"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌مریكا له كاتی كۆنترۆڵكردنی عێراقدا هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی كرد".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئه‌مریكامان پێنه‌گه‌شتوه سه‌باره‌ت به داخستنی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له عێراق و هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كیش له‌هیچ وڵاتێك قبوڵ ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌مریكا نیگه‌رانی پێگه‌یاندوین له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی باڵیۆزخانه و داموده‌زگاكانیان".
له‌باره‌ى ره‌وشى ته‌ندروستى له‌وڵات كازمى وتى:"ژماره‌ى توشبووان له عێراق به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه باشه "، داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌م پابه‌ند بن به‌رێنماییه ته‌ندروستیه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى".
سه‌باره‌ت به‌قه‌یرانی دارایی، سه‌رۆك وه‌زیران وتی، "ئه‌و قه‌یرانه ئابوری و داراییه‌ی ئێستا هه‌یه، له‌مێژودا عێراق هیچ قه‌یرانێكی له‌م شێوه‌یه‌ی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، ئه‌و گرژی و خراپیانه‌شی ئێستا هه‌ن، ئه‌نجامی خراپ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات بونه له‌رابردودا".