به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، تا ئێستا له شه‌پۆلی یه‌كه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنادان و پێشبینیشده‌كه‌ن، ژماره‌ی توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه له چه‌ند رۆژی داهاتودا زیاتر ببێت.
حازم جومه‌یلی بریكاری ته‌كنیكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" تا ئێستا عێراق له شه‌پۆلی یه‌كه‌می بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه، چونكه توشبوه‌كان له‌سه‌ره‌تای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه روی له‌زیادبون كردوه، تۆماركردنی توشبوانی كۆرۆنا كه‌می نه‌كردوه تا بوترێت شه‌پۆلی یه‌كه‌ممان تێپه‌ڕاندوه و چوینه‌ته شه‌پۆله‌كانی دیكه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"له ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌دا ژماره‌ى توشبووان نزیكن له‌یه‌كه‌وه،له‌رۆژێكدا 4 هه‌زار توشبووى كۆرۆنا تۆمار ده‌كرێت.
وتیشى "پێشبینیده‌كه‌ین، له ماوه‌ی داهاتوودا به‌هۆی نزمبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا روو له‌زیادبون بكات وه‌ك زۆربه‌ى وڵاتان".