بەغدا – ا ه ع دكتۆر سەلیم جبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمرۆ دوو شەممە، رایگەیاند رێگرییەكانی قۆناغی داهاتوو هیچ كەمتر نییە لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان لەرێی هێزی سەربازییەوە، پێویستیشە پارێزگاری لە فرەیی و پێكەوژیان بكرێت، رونیشیكردەوە سەركەوتن بەسەر تیرۆرو توانای تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە و دەستپێكردنی قۆناغێكی نوێ لە ئاشتی و پێكەوەژیان گەورەترین سەلماندنی یەكێتیمانە. جبوری لە میانی وتارێكیدا كە لەئاهەنگی رۆژی جیهانی ئایینەكان كە لە كۆشكی كۆنگرەكان لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیرییەوە رێكخرابوو، تیایدا ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئامادەیبوو، رایگەیاند: پێویستیان بە پلانێكی واقیعی هەیە بەرپەرچی سەرجەم رێگریەكان بداتەوە و رێخۆشكەربێت بۆ هیوا و خواستەكان بەشێوەیەكی واقیعی دور لە موزایەدە.