بهغدا-اهع
مستهفا کازمی سهرۆك وهزیران ،ئهمڕۆ شهممه، فەرمانی کرد بە خێراکردنى پڕۆسەى تەواوکردنى تۆمارى بایۆمەترى دەنگدەران.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له راگهیاندراوێكدا كه دهستى ئاژانسی ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" کازمى فەرمانى بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان کردووە هەوڵەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ خێراکردنى پڕۆسەى تۆمارکردنى بایۆمەترى دەنگدەران لە نزیکترین کاتدا، وەک ئامادەکارییەک بۆ هەڵبژاردنى پێشوەختە.
هەروەها داواى لە سەرجەم هاوڵاتیان کردووە ئەوانەى مافى دەنگدانیان هەیە پەلە بکەن لە نوێکردنەوەى تۆمارەکانیان بۆ دەستکەوتنى کارتى دەنگدانى بایۆمەترى، تا بتوانن بەشدارى هەڵبژاردن بکەن لە شەشى حوزەیرانى داهاتوودا.
کازمى دەڵێت، بەشدارى فراوانى دەنگدەران لە هەڵبژاردن متمانە خەڵک دەردەخات بە پڕۆسەى دیموکراتى و سیستەمى مەدەنى دەستورى.