بهغدا-اهع
وەزیرى دەرەوە ئهمڕۆ ههینى داواى لە ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد بەدانوستان گفتوگۆ کێشەکانى نێوانیان چارەسەر بکەن.
وەزارەتى دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا كه دهستى ئاژانسی ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه ڕایگەیاند "فوئاد حسێن وەزیرى دەرەوە لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ جیحون بیراموف هاوتا ئازەرییەکەى، جەختیکردووەتەوە لەسەر دانوستان و چارەسەرى سیاسی لەسەر بنەماى یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆ چارەسەرى کێشەکانى ئازەربایجان و ئەرمینیا".
ئاماژەى بەوەشکردووە "بەگهڕانهوه بۆ ئەزمونەکانى پێشوو، روودانى چەندین شەڕ لەناوچەکە، پێمانوایە جەنگ و توندوتیژى رێگەى گەیشتن نییە بە ئامانج".