دارایى نوێنه‌رایه‌تى: كورتهێنان له‌ عێراق كاتیه‌

ناوخۆ
  • 2-10-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    لیژنه‌ى دارایى نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مڕۆ هه‌ینى رایگه‌یاند كورتهێنان له‌ عێراق كاتیه‌.
     
    ئەحمەد سەفار بە کەناڵى  عێراقییە ئیخبارییەى ڕاگەیاند:"  کورتهێنانى ئێستاى بودجە کاتییە کە بەهۆیەوە دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران دواکەوتووە، پێویستە وەزیرى دارایی بەپەلە بجوڵێت بۆ قەرزکردن لە بانکەکان یان بانکى ناوەندى بەمەبەستى دابینکردنى موچە.  
    لەئەگەرى چاوەڕوانى پێشکەشکردنى پڕۆژەى بودجە یان پێشکەشکردنى یاساى نوێی قەرز، ئەم پرسە زیاتر لە هەفتەیەک یان 10 ڕۆژ دەخایەنێت".  
     
    وتیشى "وەزیرى دارایی دەسەڵاتى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى خێراى هەیە، چونکە کورتهێنانى ئێستا کاتییە".  
     
     
    سەفار جەختیکردووەتەوە "لە عێراق قەیرانی دارایی بونی نییە، چونكە خاوەنی چەندین سەرچاوەیە، بەڵام دەوڵەت و حكومەت دەستیان بەو سەرچاوانە ناگات، بۆیە ئەو كورتهێنانە داراییەی كە ئێستا هەیە، كورتهێنانێكی كاتییە و قەرزەكەش قەرزێكە بۆ ماوەیەكی كورتخایەن و دەكرێت ئەو كورتهێنانە لە ئایندەدا چارەسەربكرێت".  
     
    ئاماژەی بەوەشدا كە لەپێناو دەرچون لەو دەستەوەستانە گەورەیە پێشنیار بۆ حكومەت كراوە كە وەزیری دارایی بجوڵێت بۆ پێشنیاری قەرزكردنی بەپەلە لە بانكە عێراقییەكان یاخود بانكی ناوەندی بۆ پێدانی موچە، دواتر پاش دەستپێكردنەوەی دانیشتنەكانی پەرلەمان لە هەفتەی داهاتوو دۆخە ئاساییەكە دەگەڕێتەوە ئەوەش دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمی زیارەتكارانی چلە.